Mehmet Sıddık Kaya
14 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2020
دياربەكر - AA
موراد بايرام، كە ئەندازيارى كشتوكاڵییە و مامۆستاى بە ئەزموونە لە ناوەندى پەروەردەيى گشتى لە كۆنتێنەرێكدا رووەكى جوانكارى پێدەگەێنێت و دەيفرۆشێت.
بايرامى تەمەن ٢٧ ساڵان، پێش چوار ساڵ بەشى ئەندازيارى كشتوكاڵى لە زانكۆى ئێگەى ئيزمير تەواوكردووە هەر لە هەمان زانكۆدا وەكو لقێكى لاوەكى خوێندنى لە بوارى خانووى شووشەى وەرگرتووە.

بايرام، لە ناوەندى پەروەردەيى گشتى وانەى پێگەياندنى جۆرەكانى رووەكى جوانكارى بە خوێندكارەكانى دەڵێتەوە، پاش ئەوەى ئاژەڵەكان زيانيان بەو رووەكانە گەياند كە لە باخچەى ناوەندەكە چاندبوويان، بەهاوكارى شارەوانى بيسميل، بڕياريدا كۆنتێنەرێك كە پێشتر فڕێدرابوو بيكات بە نەمامگەيەك و رووەكەكانى تيا بچێنێت.

بايرام، پاش چاككردن و ديزاينكردنى كۆنتێنەرەكە و پشتگيرى شارەوانى و هەوڵەكانى خوێندكارەكانى توانى ٣٠ جۆرە رووەكى جوانكاريى دەرەوە و ژوورەوە پێبگەێنێنت.
بايرام، ئەو داهاتەى لەو كارەى بەدەستدەهێنێت لەگەڵ خوێندكارەكانى دابەشيدەكات.

- "هاووڵاتييان پاڵپشتييەكى زۆرم دەكەن"
بايرام، بە پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵوى گوت، بوومەتە خاوەنكارى خۆم، ئەو داهاتەى كە لە فرۆشتنى رووەكەكانەوە بەدەستى دەهێنم بەشى بژێويم دەكات.

بايرام، ئاماژەى بە دڵخۆشى خۆى كرد كاتێك كە ئەو گوڵە رەنگاورەنگانە و ئەو رووەكانە پێدەگێنێت و گوتى: "كاتێك هاووڵاتیيان داواى ئەو گوڵانەم لێدەكەن ئەو كات دەزانێم كە ئەو بەرهەمە بووە بە كارێك."
موراد بايرام، ئەوەشى راگەياند كە لە كۆنتێنەرەكەيدا نزيكەى ٣٠ جۆر رووەكى جياواز پێدەگەێنێت.

بايرام، ئاماژەى بەوەش كرد كە نرخى ئەو رووەكانەى پێيدەگەێنێت لە نێوان ٢٠ بۆ ١٤٠ ليرە دەفرۆشێت و گوتى: "وامان لێهاتووە نەتوانين بەهەموو داواكارييەكانى هاووڵاتييان رابگەين. ئەو گوڵانەيان بە پارەى خۆى پێ دەدەينەوە. دەمانەوێت بايەخدانى خەڵكى بە گوڵ و سروشت زيادبكەين".