Hüseyin Yıldız,Sıtkı Yıldız
14 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2018
ئاگری -AA
لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و چەکدارانی تیرۆریستی پەکەکە، لە شارۆچکەی بایەزیدی سەر بە پارێزگای ئاگری، سەربازێکی تورکیا گیانی لەدەستدا و، پێنج سەربازی دیکەش برینداربوون، ھاوکات چەکدارێکی پەکەکەش لە چالاکی خرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی ئەمنی بەدەستکەوتوون، لە ئۆپەراسیۆنی تیمەکانی جەندرمەدا لە ناوچەکانی چیای ئاگری، شەڕ و پێکدادان لەگەڵ گرووپێک لە چەکدارانی تیرۆریستی پەکەکە دروستبووه.
لە شەڕ و پێکدادانەکەدا سەربازێکی تورکیا گیانی لەدەستدا و پێنج سەربازی دیکەش برینداربوون، ھاوکات چەکدارێکی پەکەکەش لە چالاکی خرا.
راشگەیەنرا کە ھێزی سەربازیی زیاتر رەوانەی ناوچەکە کراوە و، شەڕ و پێکدادانەکان بەردەوامه.