Yasin Dikme
22 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2021
ئورفا - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی ئەمنی تورکیا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش، لە شاری ئورفا شەش گومانلێکراو دەستگیرکران.
ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ئورفا و تیمەکانی سەرۆکایەتی میت لە ناوچەکەدا، ئۆپەراسیۆنێکی ھاوکاتیان لە شارۆچکەکانی حەران و ھەلیلییە بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە ئەنجامداوە کە لە نێو رێکخراوی تیرۆریستی داعشدا چالاکیان ئەنجامداوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، شەش گومانلێکراو دەستگیرکران کە دەرکەوتووە لە یەکە جیاوازەکانی رێکخراوەکە لە سووریا و عێراق ئەرکیان پێ سپێردراوە.
گومانلێکراوان دوای پشکنینی تەندروستیی رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس کران.