Can Efesoy
27 تشرینی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2025
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئۆنجو کەچەلی ئاماژەی بەوە داوە کە، هێرش بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی لە عێراق، لە ڕووی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی خەڵکەوە جێی نیگەرانییە و ڕاشیگەیاند، هەرچەشنە هێرشێک کە ژێرخانی مەدەنی ئەو وڵاتە بە ئامانج بگرێت، ئیدانە دەکەین.
کەچەلی لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆڕمی کۆمەڵایەتی کۆمپانیای X کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە، ڕایگەیاند، "نیگەرانی هێرشی شەوی ڕابردووی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی لە عێراقی دراوسێمان لە ڕووی (تێکدانی) سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ئەو وڵاتەین. هەرچەشنە هێرشێک کە ژێرخانی مەدەنی ئەو وڵاتە بە ئامانج بگرێت، ئیدانە دەکەین".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئۆنجو کەچەلی ڕاشیگەیاندووە کە کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر، ڕێکاری پێویستی بۆ پاراستنی گیانی ئەو هاووڵاتییە تورکانە گرتووەتە بەر کە لە کێڵگەکەدا کار دەکەن.