Sidar Can Eren
25 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2022
دێرسم - AA
پارکی نیشتمانیی دۆڵی مونزور لە پارێزگای دێرسم کە یەکێکە لە پارکە نیشتمانییە گرنگەکانی تورکیا لە ناوەندی پارێزگاکەوە دەست پێ دەکات و تا قەزای ئۆڤاجیک درێژ دەبێتەوە.
پارکەکە کە لەسەر رووبەری نزیکەی ٤٢ هەزار هێکتار زەوی دروستکراوە، جۆرەها گیانداری کێوی وەک؛ ورچ، گورک، پشیلەی کێوی، رێوی، بەرازی کێوی، کونەپەپو، هەڵۆی سوور و بزنە کێوی تیادا دەژی.
بزنە کێویەکان کە بەهۆی ئەوەی مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە لەژێر پارێزگاریدان و راوکردنیان قەدەغەیە، لەناو دارستانی پارکە نیشتمانیەکەدا بەخێودەکرێن.
بزنەکان دوای ئەوەی وێنەگیران و هەستیان بەوە کرد تەماشا دەکرێن، هەڵاتن و خۆیان لەچاو ون کرد.