Rewa Mahmut Hasan
26 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2016
سەرۆکی گشتی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو رایگەیاند "تیرۆر گەیشتووەتە دۆخێکی وەها کە بەتەنیا یەک پارتی سیاسی ناتوانێت چارەسەریی بکات، بۆیە دەبێت هەموو پارتە سیاسیەکان و دەزگاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هاووڵاتییان پێکەوە بکەونە خۆ".
کڵچدارئۆغڵو بەمەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی ئەو جەندرمەیەی کە دوێنێ لەکاتی پارێزگاریکردن لێی لەسەر رێگای سەرەکی ئارتڤین گیانی لەدەستدا، بە فڕۆکەیەکی تایبەت بەرەو شاری ئەرزنجان بەڕێکەوت.
کڵچدارئۆغڵو لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و لەبارەی هێرشە تیرۆریستیەکەی شاری شرنەخەوە ئاماژەی بەوەدا کە هێرشەکە زۆر ئازار بەخش و مەترسیدار بوو.
کەمال کڵچدارئۆغڵو گوتی: "تیرۆر گەیشتووەتە دۆخێکی وەها کە بەتەنیا یەک پارتی سیاسی ناتوانێت چارەسەریی بکات، بۆیە دەبێت هەموو پارتە سیاسیەکان و دەزگاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هاووڵاتییان پێکەوە بکەونە خۆ".