Barış Gündoğan,Ramal Abdullah Mahmood,Mohammed Baqi Hussein
09 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په له بازنه‌ی ئه‌رده‌خان و كۆنسوڵی پێشووی توركیا له مووسڵ ئۆزتورك یڵماز كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوتبووی با بانگ به توركی بدرێت ده‌سته‌ی دیسپلیبی جه‌هه‌په ده‌ستی كردووه به لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵی، ئه‌گه‌ر ده‌سته‌كه بڕیار بدات ئه‌وا ناوبراو له جه‌هه‌په دوور ده‌خرێته‌وه. له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ئۆزتورك یڵماز كاردانه‌وه‌ی توندی به‌رامبه‌ر ده‌سته‌كه نیشاندا و رایگه‌یاند: "ده‌ست لهكارناكێشمهوه برا. چیت له ده‌ست دێت بیكه. بێزاربووی ده‌ی من لێره ده‌ربكه. ئابڕووی خۆت به‌ره و خۆت بكه به گاڵته‌جاڕ".
یڵماز ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌و لێپرسینه‌وه‌یه نایاساییه و داوای له ده‌سته‌ی دیپسلین كرد واز له‌وه بهێنێت و رووی ده‌میشی كرده سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په كه‌مال كڵچدارئۆغڵو و گوتی: "ده‌زانن خۆم ئاماده ده‌كه‌م بۆ سه‌رۆكایه‌تی گشتیی و من وه‌ك ركابه‌ری خۆت ده‌بینی. به‌نیازی رێم لێبگری و من بكه‌یه ئه‌هریمه‌ن (له‌به‌رچاوی خه‌ڵك). نیگه‌رانی له‌وه‌ی به خێرایی خۆشه‌ویست بووم و بهرزبوومهتهوه".
یڵماز ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئه‌م سته‌م و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ی رۆژێك به‌رله 10ی تشرینی دووه‌م بۆ ئهتاتوركچییهك بهڕهوابینراوه و گوتی، "سبه‌ی به چ ڕوویه‌كه‌وه ده‌چنه‌وه به‌رده‌م ئه‌تاتورك؟"
ئۆزتورك یڵماز بێ ئه‌وه‌ی ناو بهێنێت به سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په كه‌مال كڵچدارئۆغڵوی گوت، "تۆ له‌ڕێی هه‌ڵه‌دایت، كارێكی هه‌ڵه ئه‌نجامده‌ده‌یت. ئێمه له‌خه‌می پله و پۆست‌دا نین".
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په و كۆنسوڵی پێشووی توركیا له مووسڵ ئۆزتورك یڵماز له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتبووی، با بانگ به توركی بدرێت، كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و جه‌هه‌په بڕیاریدا ناوبراو ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی دیسپلینی فراکسیۆنهكهیان بكات. ئه‌گه‌ر ده‌سته‌كه بڕیار بده‌ن، ده‌كرێت یڵماز له جه‌هه‌په دووربخرێته‌وه.