Yusuf Aydın Deniz,Mohammed Baqi Hussein
31 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له ئیستانبوڵ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه خاشقچی به پلانێكی پێشتر داڕێژراو هه‌ر له‌گه‌ڵ چوونه ژووره‌وه‌ی بۆ كۆنسوڵخانه خنكێندراوه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئیستانبوڵدا هاتووه، "تەرمی خاشقچی دوای ئەوەی کە کوژراوە، لەتوپەت کراوە و لەناوبراوە".
له‌ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه،"رای گشتی پرسیاری ئەوە دەکات کە هاوکارە ناوخۆییەکەی رووداوی کوشتنەکەی خاشقچی کێ بووە و ئێمەش هەمان پرسیارمان لە هەمان رۆژدا بۆ دروست بوو".
به‌پێی راگهیهنراوهكه، "سەبارەت بەوەی کە هاریکارێکی خۆجێیی لە رووداوەکە بوونی هەبێت، هیچ راگەیەنراوێکی کاربەدەستانی سعوودیە لەوبارەیەوە بوونی نییە".
سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه کە "جارێکی دیکە جەختمان کردەوە لەوەی کە ئەو گومانلێکراوانەی لە سعوودیە دەستگیر کراون، رەوانەی تورکیا بکرێنەوە".