Sarp Özer
12 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2021
ھاتای - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار، ئەوەی راگەیاند کە خوێنی شەھیدەکان بە فیرۆ نەچووە و گوتی: "لە سەرەتای ئەمساڵەوە، لە ئۆپەراسیۆنەکانی ناوەوەی وڵات، لە باکووری عێراق و سوریادا، ھەزار و ٩٢٦ تیرۆریست لە چالاکی خراون".
ئاکار، بە یاوەری سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا جەنەڕاڵ یاشار گولەر و فەرماندەی ھێزە وشکانییەکان جەنەڕاڵ موسا ئاڤسەڤەر، لە سەر سنوورى سووریا، لەگەڵ فەرماندەی یەکە سەربازییەکانی سەر ھێڵی سنوور و ئەو دیو سنوور کۆبوویەوە.
خولوسی ئاکار، لە دەستپێکی گوتارەکەیدا، نزای بۆ ئەو دوو سەربازە کرد کە لە ئەنجامی پەلامارێکی ناپاکانە لە ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ئیدلب شەھید کران و ھیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواستن و گوتی: "لە ئەنجامی پەلامارێکی ناپاک و ریسوادا ھاوڕێکانمان شەھید بوون. خوێنی شەھیدەکان بە فیڕۆ نەچووە و ناچێت".
لە بارەی ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی کە لە ماوەی ئەمساڵدا لە چالاکی خراون، وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار، گوتی: "لە سەرەتای ئەمساڵەوە، لە ئۆپەراسیۆنەکانی ناوەوەی وڵات، لە باکووری عێراق و سوریادا، ھەزار و ٩٢٦ تیرۆریست لە چالاکی خراون".
سەبارەت بە دۆخی ئیدلب، ئاکار گوتی: "لێکتێگەیشتنی واژۆکراومان ھەیە لە دوای ئەو گوتووێژانەی کە لەگەڵ رووسیادا ئەنجاممانداوە. ئێمە پابەندی ئەم لێکتێگەیشتنانەین. بەرپرسیارێتییەکانمان بەجێ گەیاندووە، بەردەوامین لە بەجێ گەیاندنی. چاوەڕوانی ئەوەشین لە بەرامبەرکانمان کە بەرپرسیارێتییەکانیان لەم لێکتێگەیشتنانە جێبەجێ بکەن".