Aişe Hümeyra Akgün
24 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2025
ئیستانبوڵ - AA
خۆشنووسی بەناوبانگی تورکیا، حەسەن چەلەبی کە بە "سەرۆکی خۆشنووسان" ناوبانگی هەبوو، لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
چەلەبی ماوەیەک بوو بە هۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەی "İstanbul Medipol" لە ژێر چاودێری پزیشکی دابوو.
چەلەبی ئەو خۆشنووسە بوو کە لە ڕازاندنەوە و نووسینی خەتی زۆر یەک لە مزگەوتەکانی جیهاندا، جێی پەنجەی هەبوو.
وەزارەتی کولتوور و گەشتیاری تورکیا لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند، "سەرۆکی خۆشنووسانمان لەدەستدا. زۆر خەمبارین. چەلەبی واژووی لەسەر زۆر بەرهەمی هونەری هەبووە لەوانەش مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد، چاملیجا و مزگەوتی سری سندایان لە مالیزیا. ئەو هونەری خۆی لە ڕێگەی قوتابییەکانی بۆ نەوەکانی داهاتوو گواستەوە. لە خوا داوای ڕەحمەتی بۆ دەکەین و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری و کۆمەڵگای هونەری دەکەین".
حەسەن چەلەبی لە ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی اینجی سەر بە شاری ئولتو لە پارێزگای ئهرزهڕۆم باكووری خۆرههڵاتی توركیا لەدایکبوو و لە تەمەنی ٢٤ ساڵییەوە دەستی دایە هونەری خۆشنووسی.
ناوبانگی حەسەن چەلەبی بە هۆی ئەو بەرهەم و پێشانگا و نووسینەکانی کە لەسەر دیواری مزگەوتەکان دەینووسی، سنوورەکانی تورکیای تێپەڕاندبوو.