ئەنقەرە
ئەمڕۆ چوار شەممە دادگای باڵای ژمارە ٩ی تورکیا بڕیاری دادگای بەرایی سەبارەت بە دۆزی بالیۆزی ھەڵوەشاندنەوە.
دادگای باڵای تورکیا ھەروەھا بڕیاری ئازاد کردنی ئەو ٢٤ تاوانبارەیشی دەرکردووە کە پێشتر لە لایەن دادگای بەراییەوە حکومیان بەسەردا سەپێندرا بوو.
دادگای باڵای ژمارە ٩ی تورکیا بە مەبەستی پێداچوونەوەی دۆزی بالیۆز کە ٣٦١ تاوانبار وەکو ژەنەراڵی خانەنشین ئۆزدەن ئۆرنەک، ژەنەراڵی خانەنشین خەلیل ئیبراھیم فڕتنە و چەتین دۆغان لە چوارچێوەیدا دادگایی کرابوون، دوای یەک مانگ بە سازدانی ١٧ دانیشتن، ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی خۆی راگەیاند و ئەو دۆزەی ھەڵوەشاندەوە.