Mohammed Baqi
22 ئەیلوول 2015•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2015
ئه‌نقه‌ره
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی كه‌ناڵی شۆ تیڤی وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی سه‌باره‌ت به رۆژهڤهكانی ئه‌مڕۆ دایه‌وه.
داودئۆغڵو رایگه‌یاند كه كاریگه‌رترین ئۆپه‌راسیۆنی 30 ساڵی رابردوویان دژی په‌كه‌كه ئه‌نجام داوه.
- "هه‌موویان سزا ده‌درێن"
داودئۆغڵو لەو بەرنامە تەلەفزیۆنییەدا گوتی: "ئه‌وانه‌ی كه‌مین بۆ سه‌رباز و پۆلیسه‌كانمان داده‌نێن و شه‌هیدیان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی سڤیل ده‌كوژن و دواتر به‌ناو پارێزگاری‌یان لێ ده‌كه‌ن، هه‌موویان سزا ده‌درێن".
ناوبراو له درێژەی قسەکانیدا جارێكی‌تر دووپاتی كرده‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.