Rewa Mahmut Hasan
12 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2016
وان
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو دوای ئەوەی بەسەردانێک گەیشتە شاری وان بەشداری لە چالاکی جەژنی پزیشکی كرد، گوتەیەک پێشکەش کردو دەستخۆشی لە هەوڵی گشت لایەک کرد کە لەماوەی ١٤ ساڵدا لەبواری تەندروستیدا کردیانە.
داودئۆغڵو دواتر باسی لە پرۆژەی حکوومەتی تورکیا کرد لە دوای بومەلەرزەکەی شاری وانەوە کە زۆرێک لەناوچەکانی ئەو شارە خاپوور بوون و رایگەیاند:" دوای کارەساتەکە بەماوەیەکی کەم ٢٨ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروست کران ،هاوشێوەی ئەوەش لە سلۆپی و جزیرە و سوور، پرۆژەکان وەگەر دەخەن ".
داودئۆغڵو گوتی،"بەردەوام لەگەڵ وەزیری گەشەپێدان جەودەت یڵمازدا سەرقاڵین هەموومان پێکەوە سلۆپیەکی تازەو جزیرەیەکی تازەو سوورێکی تازە بنیات دەنێینەوە.
لەبەشێکی تری گوتەکانیدا داودئۆغڵوو ئاماژەی بەوەدا:"لە بەهاری نوێدا چەندین پرۆژەی جیاوازیان هەیە بۆ ناوچەکەو سەرجەم بوارەکانی ئاژەڵداری و کشتوژاڵ دەبوژێننەوەو قۆناغێکی نوێ دەست پێدەکەن".
داودئۆغڵوو لەبارەی نزیک بوونەوەی جەژنی نەورۆزەوە گوتی : لێرەوە سڵاو لە نەورۆز دەکەم ، ھەرکەسێک نەورۆز بە تیرۆر و خوێن رشتن و توندوتیژی ببینێت، ئەوا ھەموومان بە کوردو تورک و سوونە و عەلەویەوە دژی دەوەستین، ئینشەڵا نەوەیەکی تەندروست پێ دەگەیەنین، کە ھەموویان وەک برا تەماشای یەکتر دەکەن، ئێمە بڕوامان بەوە ھەیە کە گەلەکەمان بروای پێ ھەیە،قۆناغی داھاتوو دەکەینە قۆناغی بەیەک گەیشتنی برایەتی.