Medina Ensar
19 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو له وتارێكیدا كه له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا پێشكه‌شی كرد، رایگه‌یاند "له دۆخێك‌دا كه ژیانی به جیهانیكردن كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كان دروست كردبێت، ناچارین دادپه‌روه‌ری و به‌زه‌یش به جیهانی بكه‌ین. به پێچه‌وانه‌وه له هیچ ناوچه‌یه‌كی جیهان ناتوانین باس له دادپه‌روه‌ریی، ئازادی و ئاسایش بكه‌ین".
سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی كردنه‌وه‌ی ده‌رگا به‌ڕووی سووریهكاندا داودئۆغڵو گوتی: "ده‌رگای وڵاته‌كه‌مان به‌ڕووی سته‌مدیده و بێتاوانهكاندا كراوه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرنگترینی ئه‌وه‌یه كه دڵمان تا پشته‌وه كراوه‌یه و به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه. له داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته مرۆڤانه‌یه".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی: ''بە داخەوە دۆستەکانمان ئەو ئەرکەی سەبارەت بە خەرجییەکان کەوتە سەر شانیان بەجێیان نەهێنا و، وڵاتانی ناوچەکەیان بەتەنها جێهێشت. دەمەوێت بەتایبەت جەخت لەسەر ئەوە بکەمەوە کە ئەوەی بۆ خوشک و برا سوورییەکانمان كردووه و ئەنجامی دەدەین، بۆ ئەوە باسم نەکردووە تا دەستخۆشیمان لێبکرێت، بۆ ئەوەش نەهاتووم بۆ ئێرە تاوەکو دەستخۆشیم لێبکرێت. ئێمە تەنها بۆ جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی جددییەتی لایەنەکان و خەرجییەکانی کێشەکە ئەم بابەتانە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییدا باس دەکەین''.
ھەروەھا سەرۆکوەزیرانی تورکیا داودئۆغڵو، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هەڵەیە تیرۆر ببه‌سترێته‌وه به هه‌ر گرووپێكی ئایینی یا نەتەوەیی و گوتی: "ته‌واو بە پێچەوانەوە، ئه‌وه خزمەت بە ئامانجی تیرۆریستان دەکات، بە توندیش ئیدانه‌ی لێكچوواندنی تیرۆر به ئیسلام ده‌كه‌ین".