Sertaç Bulur
19 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا دژی ئه‌وانه‌ی چالاكییان له دژی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون ئه‌نجامداوه و ئه‌وانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌یان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه، ٧٨٦ گومان‌لێكراو ده‌ستگیركراون.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له میانی هه‌فته‌ی رابردوودا، هێزه ئه‌منییه‌كان به پشتیوانیی هێزه‌کانی وشكانی و ئاسمانی، هه‌زار و ١٠٣ ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجامداوه.
هاوكات له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه ٨٥ چالاكی دژی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون ئه‌نجامدراوه و له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا دژی ئه‌وانه‌ی چالاكییان له دژی لقی زه‌یتون ئه‌نجامداوه و ئه‌وانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌یان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه، ٧٨٦ گومان‌لێكراو ده‌ستگیركراون.