Hemın Othman Mohammed
04 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2016
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، له باشووری شارۆچكه‌كه شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی په‌یه‌ده و تیرۆریستانی داعشدا درێژه‌ی هه‌یه.
له‌م نێوه‌نده‌دا، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا شوێنی هه‌ڵدانی ئه‌و گولـله هاوهنانهیان دیاری كرد كه دوێنێ ئێواره له سه‌ر بینایه‌كی سێ نهۆمی نزیك بینای گومركی جه‌رابلوسه‌وه ئاراسته‌ی ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی كاركامش كرا بوون، پاشان به تۆپ بۆردومانیان كرد، به‌هۆیه‌شه‌وه چه‌كدارانی داعش لە ناو بیناکەدا كوژران.
هاوكات كاره‌كانی دروست كردنی دیواری ئه‌منی له‌سه‌ر سنوور كه ئامانج لێی به‌رگرتنه له كۆچی نایاسایی و به‌شێكی زۆری له خۆرهه‌ڵاتی جه‌رابلوس ته‌واو كراوه، به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه راگیراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له‌كاتێكدا هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا سه‌رقاڵی پاراستنی سنووره‌كانن، ئاراسته‌ی تانكهكنیان روو له خۆرهه‌ڵاتی جه‌رابلوسه.