İdris Okuducu,Muhammet Ali Kemal
27 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2018
هه‌ولێر- AA
له دوای بڕیاره‌كه‌ی توركیا بۆ كردنه‌وه‌ی كایه‌ی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕووی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێردا، بۆ یه‌كه‌مجار دوای شه‌ش مانگ یه‌كه‌م گه‌شتی راسته‌وخۆ له ئیستانبوڵه‌وه بۆ هه‌ولێر ئه‌نجامدرا.
فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانیی توركی، به زیاتر له ١٥٠ سه‌رنشینه‌وه دوای گه‌شتێكی دوو كاتژمێر و نیوی كاتژمێر ٠٢:٣٠ له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر نیشته‌وه.
سه‌رنشینێكی عێراقی فڕۆكه‌كه كه له بوداپێستی پایته‌ختی هه‌نگاریا ده‌ژی به ناوی سه‌یف غه‌فور له گوته‌یه‌كدا به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند به‌رله‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر گه‌شته ئاسمانییه‌كان هه‌ڵبگیرێت، به مه‌به‌ستی سه‌ردانكردنی خانه‌واده‌كه‌ی كه له هه‌ولێر ده‌ژین، ده‌روازه‌ی سنووریی ئیبراهیم خه‌لیلی به‌كارهێناوه و به‌و شێوه‌یه هاتووه‌ته ناو عێراقه‌وه كه ئه‌مه‌ش كارێكی زۆر قورس بووه بۆ ئه‌و.
سه‌یف غه‌فور تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به هۆی دوور و درێژیی رێگه‌كه‌وه گه‌شتكردن له رێگه‌ی وشكانیی زۆر ناڕه‌حه‌ت و پڕ ئازار بووه و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان له نێوان توركیا و هه‌ولێردا ئاسانكاریی بۆ دانیشتوانی هه‌رێم ده‌كات.
سه‌رنشینی توركی یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی هێڵی ئاسمانیی توركی، ئشك ئه‌ره‌ن به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی گوت "پێشتر له رێگه‌ی شرنه‌خ و ماردینه‌وه ده‌هاتین. به تێكڕا زیاتر له ١٠ كاتژمێری ده‌خایاند، ئێستا ده‌توانین به دوو كاتژمێر بێینه ئێره".
هاوكات عه‌لی بیلگ باسی له‌وه‌كرد ئه‌و وه‌ك ئه‌ندازیاری كاره‌با له هه‌ولێر كارده‌كات به هۆی زۆریی ئیشه‌وه مانگانه سێ تا چوار جار ناچار ده‌بێت بچێته‌وه بۆ توركیا، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان بووه‌ته مایه‌ی دڵخۆشكردنی ئه‌و كرێكار و خاوه‌نكارانه‌ی کە له هه‌رێم كارده‌كه‌ن.