Hasan Namlı
06 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2016
دیاربه‌كر - AA
له دیاربه‌كر له ئۆپه‌راسیۆنێكدا سه‌رۆك شاره‌وانیی ناوچه‌ی كایاپنار، مه‌همه‌ت عه‌لی ئایدن و سه‌رۆك شاره‌وانیی ناوچه‌ی یه‌نی شه‌هر، سه‌لیم قوربانۆغڵو كه سه‌ربه ده‌به‌په-ن، ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، له‌چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی تیرۆردا كه له‌لایه‌ن داواكاری گشتیی دیاربه‌كره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی" و "پڕۆپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی"، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن بۆ ئایدن و قوربانۆغڵو ده‌ركراوه و دواتر له‌ماڵه‌كانی خۆیاندا ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
كاره‌كانی ئایدن و قوربانۆغڵو له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایش به‌رده‌وامه.
هاوكات پۆلیس له بینای هه‌ردوو شاره‌وانییه‌كه پشكنینی ئه‌نجام دا.