Hasan Esen,Hemın Othman Mohammed
24 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2017
برۆكسل - AA
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵته‌نبێرگ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ی ئه‌و ئابڕوچوونه‌وه كردووه كه كاردانه‌وه‌ی توركیای لێكهوتهوه و، له‌و باره‌یه‌شه‌وه دڵنیاییان داوه کە رووداوێكی له‌و شێوه‌یه دووباره نابێته‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ل سه‌ركۆماری ئیستۆنیا، كیرستی كالشولید، ستۆڵته‌نبێرگ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست و، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا روونكردنه‌وه‌یدا له‌باره‌ی ئابڕۆچوونەکەی ناتۆ كه كاردانه‌وه‌ی توركیای لێكهوتهوه.
ستۆڵته‌نبێرگ باسی له‌وه كرد كه به‌رپرسانی سه‌ربازیی ناتۆ لێكۆڵینه‌وه‌یان له وورده‌كاری رووداوه‌كه كردووه و، گوتی: "منیش به‌دواداچوون بۆ لێكۆڵینه‌وه‌کان ده‌كه‌م بۆئه‌وه‌ی کارێکی له‌و شێوه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه. كۆتایی هه‌فته په‌یوه‌ندیم كرد به سهركۆمار ئه‌ردۆغان و داوای لێبووردنم لێ‌كرد سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه. پێمراگه‌یاند ده‌ستبه‌جێ ده‌ستكراوه به لێپرسینه‌وه له به‌رپرسیارانی رووداوه‌كه‌ی ناتۆ له نه‌رویج".
یانس ستۆڵته‌نبێرگ باسی له‌وه كرد كه توركیا هاوپه‌یمانێكی گرنگیی ناتۆیه و، گوتی: "توركیا به‌شێوازی جۆراوجۆر هاریكاری هاوپهیمانێتیهکە ده‌كات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له سنووری عێراق و سووریا. له هه‌مان كاتیش‌دا هاوپه‌یمانێكی گرنگمانه له چالاكییه‌كانماندا لە ده‌ریای ره‌ش له سنووری رووسیا. له‌به‌رئه‌وه گرنگییه‌كی زۆر بە هاریكاریی توركیا بۆ هاوپه‌یمانێتیه‌كه ده‌ده‌ین. له‌به‌رئه‌وه‌یش ده‌بێت دڵنیابین كه رووداوێكی له‌و شێوه‌یه دووباره نابێته‌وه".
له‌و ئابڕوچوونهی له مانۆڕه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له نه‌رویج ئه‌نجامدرا ئه‌تاتورك كرابووه ئامانج، په‌یامی ئه‌وه‌یش درابوو كه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، په‌یوه‌ندی نزیكی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی وڵاتی دوژمن دروستكردووه و، هاریكاری كردوون.