Hasan Namlı
24 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2019
دیاربه‌كر - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆسه‌ر مادده‌ی هوشبه‌ر و تیرۆر له گونده‌واری شارۆچكه‌ی لیجه سەربە پارێزگای دیاربه‌كر، ده‌ست به‌سه‌ر چوار تۆن و ٥٦٢ كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر و ١٨٤ هه‌زار و ٩٠٠ رووەکی حه‌شیشی رواودا گیرا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی پارێزگای دیاربه‌كر، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی له لایه‌ن فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی پارێزگاكه له ٢٢ی تشرینی یه‌كه‌مدا ده‌ستیپێكردبوو، به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واوبووه.
لەو ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر چوار تۆن و ٥٦٢ كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر و ١٨٤ هه‌زار و ٩٠٠ رووەکی حه‌شیشی رواودا گیراوە.