نەوشەھیر
لە ناوچەی کەپەدۆکیا گەشتیاران زیاتر سەردانی ناوەندە مێژوویەکانی گۆرمە و ئوچھیسار دەکەن و روناکی دەستکردیش شەوانی کەپەدۆکیا زیاتر جوان دەکەن بەشێوەیەک گەشتیاران بە رۆژ چاوەڕێی جوانیەک و بەشەویش جوانیەکی دیکە دەبینن و بە بایەخەوە سەیری پانۆرامای ئوچھیسار و گۆرمە دەکەن.
گەشتیاران بەشەو لە گۆرمە دەچنە بەرزاییەکانی ئایدنکرغی لەوێ سەیری تابڵۆ جوان و بێ ھاوتاکەی کەپەدۆکیا دەکەن و وێنەی دەکێشن. ژوان پابلۆ گەشتیارێکی کۆڵۆمبیە بۆ بینینی گۆرمە بەشەوە بەسەر بەرزترین گرد کەوتووە و گوتی: "بۆ بینینی تابلۆی شەو ھاتووینەتە ئێرە، زۆر جوانە. یەکەم جارە دێمە کەپەدۆکیا. زۆر خەمبارم کە لە رابردوودا نەھاتوومە ئێرە."
ھەروەھا کاڕلۆس ناسار کە گەشتیارێکی کۆڵۆمبیە ئاشکرایکرد بەمەبەستی سواربوونی باڵۆن ھاتومەتە ئێرە و گوتی: "جوانی کەپەدۆکیا زۆر جیاوازە بەشەو، وەکو تابڵۆ وایە. بۆ وێنەگرتنی ئەو تابلۆیانە ھاتوومەتە ئێرە."
گەشتیاران تا درەنگانی شەو لە شوێنە بەرزەکان دەمێنەوە تا جوانی کەپەدۆکیا ببینن.
کەپەدۆکیان دەڤەرێکی دەکەوێتە ناوەڕاستی تورکیا و شوێنێکی گەشتیاری زۆر بەناوبانگە لەسەر ئاشتی ناوخۆیی تورکیا و ھەروەھا جیھانیش. ساڵانە ھەزاران گەشتیار بۆ بینینی شوێنەوار و دیمەنەجوانەکان و سواربونی باڵۆن سەردانی ئەو دەڤەرە دەکەن و کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن.