Ramal Mahmood
05 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2017
دێرسم – AA
لە ئاکامی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکان لە هەردوو پارێزگای دێرسم و باتمان، دوو بەرپرسی باڵای کەجەکە کە بەشێکە لە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، دوای ئاشکراکردنی شوێنی چالاکییەکانیان دەستگیرکران.
لەمبارەیەوە پارێزگای دێرسم راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا هاتووە "دوای ئاشکراکردنی شوێنی دوو بەرپرسی کەجەکە یەکێکیان لە پارێزگاکەمان و کەسەکەی دیکەش لە پارێزگای باتمان بوو، دەستگیر کران. دوای پشکنینی شوێنی مانەوەی ئەو دوو کەسە دەست بەسەر ژمارەیەک بەڵگەنامەی رێکخراوەیی و کەلوپەلی دیجیتاڵیدا گیران".