Emre Ilıkan
19 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2022
وان - AA
لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە چەند ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوە تیرۆریسییەکانی فەتۆ، داعش و پەکەکە/کەجەکە لە پارێزگای وان، نۆ تیرۆریست دەستگیرکران.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکە، هەڵمەتی هێزە ئەمنییەکان بۆ ئاشکراکردن و کۆتاییهێنان بە چالاکییەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان درێژەی هەیە.
لەو چوارچێوەیەشدا لە رۆژانی ١٢-١٨ی ئەیلوولدا، چەند ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدرا و تیایدا سێ ئەندامی فەتۆ، دوو ئەندامی داعش و چوار ئەندامی پەکەکە/کەجەکە دەستگیرکران.
رێکاری یاسایی بەرامبەر دەستگیرکراوەکان ئەنجامدرا.