Fırat Taşdemir
03 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا، بڵاویکردەوە لە ئۆپەراسیۆنی "قەفەز ٢٨"دا کە لە یەک کاتدا لە ١١ پارێزگا بەڕێوەچوو، ٥٦ گومانلێکراو دەستگیرکراون کە لە ١٨ وڵاتدا لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپوڵەوە داواکراون.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بڵاویکردەوە، یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد ڕێگە بە ڕێکخراوە تاوانکارییە نێودەوڵەتییەکان و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر نادەن ئارامی گەل بشێوێنن.
یەرلیکایا باسی لەو ئۆپەراسیۆنە کرد کە تیمەکانی ئاسایشی پارێزگا بە هەماهەنگیی سەرۆکایەتی هەواڵگریی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش لە دوای کاری سەرۆکایەتی فەرمانگەی ئینتەرپوڵ-یۆرۆپوڵ و سەرۆکایەتی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی و تاوانە ڕێکخراوەییەکان لە ١١ پارێزگا بەتایبەتی ئیستانبوڵ، ئەنتاڵیا، ساکاریا، بۆڵو، چاناککالە، ئێسکیشەهیر، ئیزمیر، مانیسا، موغڵا، شانڵیئورفا و یاڵۆڤا ئۆپەراسیۆنی "قەفەز ٢٨"یان بۆ دەستگیرکردنی ٥٦ گومانلێکراو ئەنجامداوە کە لەلایەن وڵاتانی ئەمریکا، ئەڵمانیا، ئازەربایجان، ئیمارات، بێلاڕووس، مەغریب، فەڵەستین، هیندستان، ئیسرائیل، ئێران، قەتەر، کازاخستان، مۆڵدۆڤا، ئۆزبەکستان، ڕووسیا، سعوودیە، تورکمانستان و ئوردنەوە لە لیستی سووری داواکراواندا و لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپوڵەوە داواکراون.
یەرلیکایا باسی لەوە کرد کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا تەواوی ٥٦ کەسەکە دەستگیرکراون کە بە تۆمەتی "ئەندامێتیی لە ڕێکخراوی تاوانکاری، بازرگانی ماددەی هۆشبەر، سپی کردنەوەی پارە، هێرش، دزی، قاچاغچێتی کۆچبەران، کوشتن، خراپەکاری و قاچاغچێتی" بڕیاری دەستگیرکردنیان لەلایەن ئینتەرپوڵەوە بۆ دەرکراوە.