Rewa Mahmut Hasan
06 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2016
دیاربەکر - AA
داواکاری گشتی دیاربەکر بانگهێشتنامەی بۆ هەریەک لە هاوسەرۆکی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش و پەرلەمانتاری هەدەپە نورسەل ئایدۆغان دەرکرد.
بەپێی زانیارییەکان، دوای گۆرانکاریی دەستوریی لەبارەی لێسەندنەوەی پارێزبەندیی یاسایی پەرلەمانتاران، دۆسیەی پەرلەمانتاران لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.
بۆ ئەو مەبەستەش لەچوارچێوەی دۆسیەی لێپێچینەوە لە دەمیرتاش و ئایدۆغان بەتۆمەتی ئەندام بوون لە رێکخراوی تیرۆریستی، بانگهێشتنامەی ئامادەبوون لە دادگا بۆ وەرگرتنی گوتە لێیان، ئاراستەی ئەو دوو کەسایەتییە کراوە.
هاوکات دادگای دووهەمی سزای قورسی دیاربەکر، لەسەر دۆزی کەجەکە رۆژی رابردوو بڕیاری دا هەریەک لە بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە چاغلار دەمیرەل، عوسمان بایدەمیر، دیرایەت تاشدەمیر، سەلما ئرماک، ئەحمەد یڵدرم، بەسیمە کۆنجا، عەلیجان ئۆنلو، نادر یڵدرم بەزۆر رەوانەی دادگا بکرێن بە مەبەستی وەرگرتنی گوتە.