Rewa Mahmut Hasan
21 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2016
داواکاری گشتی شاری وان بانگهێشتنامەی رەوانەی ٨ پەرلەمانتار کردووە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و وەرگرتنی گوتە لێیان، ئەوەیش لەدوای ئەو گۆڕانکاریە دەستووریەی تایبەت بوو بە هەڵگرتنی پارێزبەندی یاسایی پەرلەمانتاران.
بەپێی زانیاریەکان داواکاری گشتی دۆزێکی بۆ لێپێچینەوەی ژمارەیەک لە پەرلەمانتارەکان دەستپێکردووە بەتۆمەتی بەشداری کردن لە مەراسیمی ناشتنی تەرمی ئەندامانی پەکەکە و ژمارەیەک لە گوتەکانیان کە پشتگیری بووە لە پەکەکە لە شارە جیاوازەکان و بۆ ئەو مەبەستەش بانگهێشنامەی بۆ ٨ پەرلەمانتاری هەدەپە دەرکردووە کە ئەمانەن: هاوسەرۆکانی هەدەپە سەڵاحەددین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، هاوکات پەروین بوڵدان، لەزگین بۆتان، ئادەم گەڤەری، بەدیعە ئۆزگۆکچە ئەرتان، توبا هەزەر ئۆزتورک و نادر یڵدرم.