Sangar Hamad Azeez
22 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2015
لەمیانەی کۆبوونەوە فڕاکسیۆنی پارتەکەی سەرۆکی گشتیی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی تیشکی خستەسەر سیاسەتەکانی هەدەپە لە یارمەتیدانی پەکەکە و خەندەق و چاڵ لێدان و گوتی: "من نازانم داواکاری گشتیی چاوەڕوانی چی دەکات تاوەک داوای یاسایی لە دژی سیاسەتمەدارەکانی هەدەپە بکاتەوە"
سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی رەخنەی لە چوونی سەڵاحەدین دەمیرتاش گرت بۆ رووسیا و گوتی: "هەدەپە دەیەوێت بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی و پاڵپشتی بۆ کوردستان لەگەڵ دوژمنەکانی تورکیا کۆ ببێتەوە و پشت لە وڵاتەکەی بکات".
دەوڵەت باخچەلی تیشکی خستەسەر قارەمانیەتی کارمەندانی ئاسایشی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنەکانی سلۆپی، سور و جزیرە، ناوبراو لە کۆتاییدا گوتی: "چاوەڕوان دەکەین ماڵ بە ماڵ پشکنین بکرێت و چاڵەکان پڕ بکرێنەوە و نیشتمانەکەمان لە خائینەکان پاک برێتەوە".