Salim Taş
03 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2023
هاتای - AA
کارەکانی رووخاندنی ئەو باڵەخانانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکانی شەشی شوباتەوە زیانی زۆریان بەرکەوتووە و پێویستە بەپەلە بڕووخێندرێن لە ٢٩ گەڕەکی پارێزگای هاتای بەردەوامە.
رووخاندنی ئەو باڵەخانانەی کە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و مەترسییان دروست کردووە لە قەزاکانی ئانتاکیا و دەفنە بەبێ پچڕان بەردەوامە، هەروەها تیمەکان کارەکانی لابردنی داروپەردووی باڵەخانەکان ئەنجام دەدەن.
لە گەڕەکەکانی نارلیجا، مزگەوتی ئوڵو، زەنگینلەر، کشڵاساڕای، هاڕاپاڕاسی، کوچوکداڵیان، ئۆڕهانڵی، شەهیتلەر، فەوزی چاکماک، گازی، ئاڵتنچای، ئەمەک، ئاکەڤلەر، جەبرایل، ئەسەنلیک، ئورگەن پاشا، جەنەڕاڵ شوکرو کاناتڵی، ئاکاسارای، ئەسەنتەپە، کوزەیتەپە، پاشاکۆی، ئاشاغیئۆبا، ساچاکڵی و سوڤاتڵی-ی قەزای ئانتاکیا و لە گەڕەکەکانی حەربییە، تورونچڵو، سوباشی، چەکمەجە و نارڵیجا-ی قەزای دەفنە تیمەکان بەردەوامن لە کارەکانیان.
لە کاتێکدا هێزە ئەمنییەکان رێوشوێنی ئەمنی لەو ناوچانە دەگرنەبەر کە رووخاندن و لابردنی داروپەردووی باڵەخانەکانی تێدا ئەنجام دەدرێت، بەشێک لە خاوەن ماڵەکان بەدواداچوون بۆ کارەکان دەکەن.