Hüseyin Yiğiner
22 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
لە ئاکامی بەیەکدادانی چوار ئۆتۆمبێل لە قەزای چوبوک سەربە پارێزگای ئەنقەرە، ٢٢ کەس برینداربوون.
رووداوەکە لەسەر رێگای چوبوک-شابانئۆزو لە نزیک مەیدانی ئاژەڵانی چوبوک روویداوە.
دوا بە دوای رووداوەکە تیمەکانی جەندرمە، پۆلیس، ئاگرکوژێنەوە و تەندروستیی رەوانەی شوێنەکە کران.
لە رووداوەکەدا، ٢٢ کەس کە هەشتیان منداڵن برینداربوون و بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەهۆی رووداوەکەوە رێگای چوبوک-شابانئۆزو نزیکەی یەک کاتژمێر بەڕووی هاتوچۆدا داخرا.