reva haci
17 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2019
وان - AA
له پارێزگاكانی به‌دلیس، وان و مووش رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو، ٣٩٠ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون به هۆی به‌فر بارین، رێگایان گیراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی شاره‌وانی گه‌وره‌ی وان له ته‌واوی پارێزگاكه‌دا، به هۆی به‌فر بارین رێگه‌ی ١٢٧ گه‌ڕه‌ك گیراوه.

تیمه تایبه‌ته‌كان ده‌ستیانكردووه به كردنه‌وه‌ی رێگاكان له ٦٨ گه‌ڕه‌كی باهچه‌شه‌هیر، ٢٥ گه‌ڕه‌كی باشكاله، ١٣ گهڕەكی گه‌ڤاش، ٢١ گه‌ڕه‌كی گورپنار.
- مووش و بەدلیس
به هۆی به‌فر بارین له ته‌واوی پارێزگای مووش، رێگه‌ی ٧٥ گوند داخراوه.

هاوکات له به‌دلیس به هۆی به‌فر بارین و هه‌ره‌سی به‌فره‌وه رێگه‌ی ١٨٨ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون داخراوه و تیمه‌كان سه‌رقاڵن بۆ كردنه‌وه‌یان.