وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند كه توركیا له ماوه‌ی پێنج رۆژدا له قۆناغی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-ی‌دا له‌گه‌ڵ دوو به‌هێزترین هێزی جیهان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ گه‌یشته رێككه‌وتن، گرنگیی ئه‌و رێككهوتننانهش له رووی ئاسایشی نیشتمانی توركیاوه وه‌ك سه‌ركه‌وتنی سیاسیی و دیپلۆماسی چووه‌ته مێژووه‌وه.
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی مێزی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌و رێككه‌وتنانه كرد كه توركیا له‌باره‌ی سووریا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و رووسیا له‌سه‌ری رێككه‌وتووه و گوتی: "توركیا له ماوه‌ی پێنج رۆژدا له‌گه‌ڵ دوو به‌هێزترین هێزی جیهان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ گه‌یشته رێككه‌وتن. ده‌سته‌به‌ری لێكتێگه‌یشتن كرا. ئه‌و رێككه‌وتنانه زۆر گرنگن بۆ ئاسایشی نیشتمانی ئێمه، به‌ڵام وه‌ك سه‌ركه‌وتنی سیاسیی و دیپلۆماسی چووه‌ته مێژووه‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به گرنگیی ئه‌و رێككه‌وتنه كرد كه به رێبه‌رایه‌تی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و رووسیا كردوویانه له‌ژێر داواكاریه شه‌رعییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و ره‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی و گوتی: "به‌گشتیی ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌وڵه‌كانمان بچووك بكه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تی له ناوخۆدا كه ده‌یانگوت سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌مان یان سیاسه‌تی سووریامان كه‌وتووه‌ته نێوان به‌رداشی رووسیا و ئه‌مریكاوه. ده‌مه‌وێت به‌تایبه‌تی له‌و رووه‌وه جه‌خت بكه‌مه‌وه".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه هه‌روه‌ك ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتون، توركیا به ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی ئۆپه‌راسیۆنێكی دژبه تیرۆر ده‌ستپێكرد و رایگه‌یاند "له‌م قۆناغه‌دا كاردانه‌وه‌ی زۆر زۆر له هه‌مووانه‌وه هات، كاردانه‌وه‌ی زۆر هه‌بوو. به‌دڵنیایییه‌وه ئێمه وه‌ڵامی ئه‌وه‌مان دایه‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی یارییه‌كی گه‌وره‌مان تێكدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی رێگریمان كرد له ده‌وڵه‌تێكی تیرۆر كه له‌وێ داده‌مه‌زرا ئه‌و كاردانه‌وانه زۆر به‌توندی ده‌ستیان پێكرد. له‌وه‌شدا وڵاتانی وه‌ك ئیسرائیل و فه‌ڕه‌نسا به‌وه زۆر تێكچوون".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه له كاتێكدا كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌و شێوه‌یه‌بوو، له ناوخۆی توركیادا زیاتر له‌سه‌دا 90 كۆده‌نگیه‌ك هه‌بوو، به‌و هۆیه‌شه‌وه سوپاسی گه‌لی تورك و مههمهتچی كرد.
- "له ماوه‌ی پێنج رۆژدا شه‌رعییه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی په‌سه‌ندكرا"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو گوتیشی: "له ماوه‌ی پێنج رۆژدا شه‌رعییه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی هه‌م له لایه‌ن ئه‌مریكا هه‌میش له لایه‌ن رووسیاوه په‌سه‌ندكرا".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه په‌یامی ئه‌وه‌یان داوه به‌و كه‌سانه‌ی ده‌ڵێن "له‌وه تێده‌گه‌ین كه ئێوه نیگه‌رانی شه‌رعیتان هه‌یه" و رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر نیگه‌رانیه‌كانمان شه‌رعی بن، ئه‌وا ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی به به‌كارهێنانی مافه‌كانمان كه له یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، شه‌رعیه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو راشیگه‌یاند "به‌و رێككه‌وتنه گه‌وره‌ترین دوو وڵات و هێزی جیهان دانیان نا به شه‌رعییه‌تی ئۆپهراسیۆنهكهماندا. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن له‌و رێككه‌وتنه‌ی هه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هه‌میش ئه‌وه‌ی دوێنێ (له‌گه‌ڵ رووسیا) له سۆچی پێیگهیشتین دان به شه‌رعییه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا نراوه له ناوچه‌ی گرێ سپی و سه‌رێ كانی".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه توركیا زیاتر له هه‌مووان پابه‌ندی سنوور و یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریایه و گوتی: "له‌ئێستادا لێره‌دا پارێزگاری له‌م ره‌وشه ده‌كرێت تا چاره‌سه‌رێكی سیاسیی".
- رێككه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر نه‌خشه هه‌ڵسه‌نگێندرا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌سه‌ر نه‌خشه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه كرد كه له‌گه‌ڵ رووسیا كراوه و رایگه‌یاند "پێش هه‌موو شتێك ئێره ئه‌و ناوچه‌یه‌یه كه ئێمه ده‌یپارێزین. ناوچه‌ی گرێ سپی و سه‌رێ كانی".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كراوه گه‌یشتووه‌نه‌ته هه‌مان بۆچوون له‌باره‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه و گوتی: "(ئه‌مریكا) دوێنێ ئێواره گوتیان ته‌واو كشاینه‌وه، به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی نووسراو رایانگه‌یاند كه یه‌په‌گه‌ییه‌كان به‌ته‌واوی كشاندووه‌ته‌وه. به شێوه‌ی گوته‌ش پۆمپیۆ به‌یانی كرد. ئێمه لێره‌ین. هه‌ر چه‌كدارێكی تیرۆریست رووبه‌ڕوومان ببێته‌وه كه ده‌كریت مابنه‌وه و نهكشابنهوه له چالاكییان ده‌خه‌ین، ئه‌وه له‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا پێیگه‌یشتووین به‌و شێوه‌یه‌یه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه‌یش كرد كه تا ئێستا 365 هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی له یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و داعش پاككراونه‌ته‌وه و گوتی: "به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی دوێنێ له سۆچی پێیگهیشتین ناوچه‌یه‌ك له رووباری فوراته‌وه كه عه‌ین عه‌ره‌ب (كۆبانی)شی له‌گه‌ڵدایه و به خۆرهه‌ڵاتی قامیشلۆ-یشه‌وه كه له خۆرهه‌ڵاتی سه‌رێ كانی-یه تا سنووری عێراق ناوچه‌یه‌كی ئارام ده‌بێت. لەم شێوێنانهدا به عه‌ین عه‌ره‌ب (كۆبانی-یشه‌وه) تیرۆریستانی یه‌په‌گه‌یی له لایه‌ن هێزه‌كانی رووسیا و رژێمه‌وه ده‌نێردرێن بۆ خوار 30 كیلۆمەتر به چهكهوكانیشیانهوه ئێره‌یان لێ پاكده‌كرێته‌وه".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه رێگای وشكانی M4 له هه‌ندێ شوێندا ده‌كه‌وێته ناوچه‌كه و له هه‌ندێ شوێنیش ده‌كه‌وێته خواروتریهوه، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كرده‌وه كه 30 كیلۆمەتر به بنه‌ما وه‌رده‌گیرێت و گوتی:
"ده‌خرێنه خوار 30 كیلۆمەتر. كه‌ی؟ له ماوه‌ی 150 كاتژمێردا. له‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌سه‌ری رێككه‌وتین كه 120 كاتژمێر بوو دوێنێ ئێواره كاتژمێر 22:00 كۆتیایی هات".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه سه‌ربازانی تورك و رووس له كۆتایی 150 كاتژمێره‌كه‌دا ده‌ست به گه‌ڕانی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌یش گرنگه بۆ رێگرتن له دزه‌كردنی تیرۆریستان بۆ سنووری توركیا و پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ژێرخانانه‌ی وه‌ك تونێل كه یه‌په‌گه تا ئه‌مڕۆ دروستی كردوون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو راشیگه‌یاند: "له كۆتایی 150 كاتژمێریهكهدا هه‌ر له رووباری فوراته‌وه تا سنووری عێراق به قوڵایی 10 كیلۆمەتر گه‌ڕانه هاوبه‌شه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن. یه‌ك شت هه‌یه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه رژێم له قامیشلۆیه، له شاری قامیشلۆ. بۆ ئه‌وه‌ی لێره له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رژێم رووبه‌ڕوو نه‌بینه‌وه، له‌سه‌ر پێشنیاز و تكای رووسه‌كان قامیشلۆ خرایه ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی گه‌ڕانی هاوبه‌ش، به‌ڵام ئه‌وه به‌و واتایه نایه‌ت كه یه‌په‌گه‌ییه‌كان له‌و ناوچه‌یه ناكشێنه‌وه. لێره‌دا له رووباری فوراته‌وه تا سنووری عێراق هه‌موو یهپهگهیهكان ده‌نێردرێنه خواره‌وه بۆ خواروی 30 كیلۆمەتر، به قامیشلۆ-یشه‌وه".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو نه‌خشه‌ڕێگای منبج-ی وه‌بیرهێنایه‌وه و باسی له‌وه كرد كه دوای ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون هه‌ندێک له چه‌كدارانی یه‌په‌گه له ناوچه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ت گیرسانه‌وه و گوتی: "ناوبه ناو له‌وێ ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ر ناوچه‌كه‌مان. به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ رووسه‌كان پێیگه‌یشتوون ده‌توانن له شه‌شه‌مین مادده‌دا به‌دی بكه‌ن، منبج و ته‌ل ره‌فعه‌ت-یش له یه‌په‌گه و هه‌موو چه‌كه‌كانی داده‌ماڵدرێت. لێره به‌ته‌واوی ده‌رده‌چن. ئه‌وه به‌ڵێنی به‌ڕێز پوتین خۆیه‌تی".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له كاتێكدا توركیا ناوچه‌ی ئارام دروست ده‌كات مه‌به‌ستیه‌تی ناوچه‌كه له تیرۆریستان پاك بكاته‌وه و یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا بپارێزێت، به‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ش رێگریكرا له دروستكردنی ده‌وڵه‌تی تیرۆر و هه‌نگاوێكی گرنگیش بوو له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی سوورییه‌كان بۆ وڵاتی خۆیان و گوتی:
"له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه، ئه‌و كارانه رێگری كرد له ده‌وڵه‌تی تیرۆر كه ئه‌م تیرۆریستانه ویستیان دروستی بكه‌ن".
news_share_descriptionsubscription_contact

