İlyas Gün
30 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2020
سامسون - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە سامسون، ١٦ گومانلێکراوی بەڕەگەز عێراقی و سووری دەستگیرکران.
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکە، ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان بۆ سەر چەند ناونیشانێکی دیاریکراو لە شارۆچکەکانی ئاتاکوم و ئیلکئادم ئەنجامدا.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا ١٥ کەسی بەرەگەز عێراقی و کەسێکی سووری دەستگیرکران، کە دەرکەوتووە لە ناو رێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا چالاکیيان ئەنجامداوە.
هەروەها لە شوێنی مانەوەی گومانلێکراواندا دەستگیرا بەسەر چەند بەڵگەیەکدا.