Ercan Çakar
29 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2022
ئیستانبوڵ - AA
سبەی بە بەڕێوەچوونی یەک یاریی وەرزی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ی خولی باسکەی تورکیا دەست پێ دەکات.
لە خولەکەدا کە بە گشتی ١٦ تیپ بەشداری تێدا دەکەن و سبەی یاریی دەستپێک بەڕێوە دەچێت، بڕیارە وەرزی ئاسایی لە ١٤ی ئایاری ساڵی داهاتوو کۆتایی پێبێت.
ئەو تیپانەی کە وەرزەکە بە دوو پلەی کۆتایی تەواو دەکەن، دادەبەزنە خولی پلە دوو. ئەو تیپانەیش کە ریزبەندی یەکەم تاوەکوو هەشتەم دەگرن لە قۆناغی پلەی ئۆفدا، رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
خشتەی یارییەکانی هەفتەی یەکەم بەم شێوەیەیە:
سبەی:
١٩:٠٠ تورک تەلەکۆم - داروششافاکا (ئەنقەرە)
رۆژی شەممە، یەکی تشرینی یەکەم:
١٣:٠٠ شارەوانی یوکاتەل مەرکەزەفەندی سەبەتە - عەلیئاغا پەتکیمسپۆر (زانکۆی پاموککالە)
١٥:٣٠ پنار کارشییاکا - مانیسا مەترۆپۆلیتان بەلەدیەسپۆر (مستەفا کەمال ئەتاتورک کارشییاکا)
١٨:٠٠ تۆفاش- باسکەی ئۆنڤۆ بویوکچەکمەجە (تۆفاش)
یەکشەممە دووی تشرینی یەکەم:
١٣:٠٠ ئانادۆڵو ئەفەس - گالاتاسەرای نەف (سینان ئەردەم)
١٥:٣٠ فەنرباخچە بێکۆ - کۆلێژی باخچەشەهیر (چالاکی و وەرزشیی ئولکەر)
١٨:٠٠ عەنتاب باسکە - فروتی ئێکسترا بورساسپۆر (کاراتاش شاهینبەی)
دووشەممە سێی تشرینی یەکەم:
١٩:٠٠ بەشیکتاش ئەملاکژێت - باسکەی ئایۆس قۆنیاسپۆر (کۆمەڵگەی وەرزش و رۆشنبیری ئەکاتلار)