02 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
باڵیۆزی ئازه‌ربایجان له ئه‌نقه‌ره، هازار ئیبراهیم سه‌ردانی ئاژانسی ئانادۆڵوی كرد.
هازار ئیبراهیم و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كه هاوكات سه‌رۆكی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی ئاژانسی ئانادۆڵو-ه، شه‌نۆل كازانجی و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌خش، مه‌تین موتانئۆغڵوی كرد.
له‌و دیداره‌دا ئیبراهیم، توركیا و ئازه‌ربایجانی به یه‌ك گه‌ل و دوو ده‌وڵه‌ت پێناسه كرد و ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كرد له ئاستی سهركۆمارهكاندا.
ئیبراهیم سوپاسی ئاژانسی ئانادۆڵو-ی كرد بۆ كاركردنی به‌شێوه‌یه‌كی بوێر و پیشه‌ییانه و، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا كه ئاژانسه‌كه به هه‌واڵه‌كانی هاوكار بووه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی دۆستانه و برایانه‌ی هه‌ردوو وڵات.
ئازه‌ربایجان له‌و وڵاتانه‌یه كه ئاژانسی ئانادۆڵو تێیدا چالاكی زۆره و باكوی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته میوانداریی سه‌رنووسه‌ری هه‌واڵه‌كان به زمانی رووسی و سه‌رنووسه‌ری هه‌واڵه‌كانی ئاسیا و قه‌وقازی ئاژانسه‌كه ده‌كات.