Andaç Hongur Erpehlivan, Berk Özkan
25 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2021
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و خاتوو ئه‌مینه‌ی هاوژینی، به‌شداریان كرد له فێستیڤاڵی فڕۆكه‌وانی، بۆشاییی ئاسمان و ته‌كنه‌لۆژیی ئیستانبوڵ TEKNOFESTكه ئاژانسی ئانادۆڵوش یەکێکە لە سپۆنسەرەکانی و گه‌وره‌ترین چالاكیی ته‌كنه‌لۆژیای توركیایه.
ئه‌ردۆغان بۆ به‌شدایكردن له فێستیڤاڵه‌كه به هه‌لیكۆپته‌ریTEKNOFEST 2021له كۆشكی كسكڵی'یه‌وه چووه فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك.
سەرکۆمار ئه‌ردۆغان كه چاكه‌تی سووری TEKNOFESTی پۆشیبوو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌قفی T3و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی TEKNOFESTكڵاوی TEKNOFESTپێشكه‌ش كرا.
ئه‌ردۆغان له كاتێكدا بۆ بینینی "نمایشی باڵه‌كانی نیشتمان" چووه هۆڵی نمایش سڵاوی له هاووڵاتییان كرد.
ئه‌ردۆغان و ئه‌مینه‌ی هاوسه‌ری بۆ ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ڵگری خه‌ڵاتی نۆبڵ عه‌زیز سانجار و قوتابییان سه‌یری نمایشه‌كه‌یان كرد.