Yıldız Nevin Gündoğmuş,Ramal Abdullah Mahmood
12 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له رێگای په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌ی وڵاتان جه‌ژنه پیرۆزه‌یان لهیهكتركرد.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، رایگه‌یاند سهركۆمار ئه‌ردۆغان له رێگای زنجیره‌یه‌ك په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه له‌گه‌ڵ میری قه‌ته‌ر، شێخ ته‌میم بن حامد ئالسانی، سه‌ركۆماری ئۆزبه‌كستان، شه‌وكه‌ت میرزیۆیێڤ، سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لیێڤ، سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، عیمران خان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان، عه‌بدولعه‌زیز و میری كوێت، شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح-ه‌وه جه‌ژنه پیرۆزه‌یان له‌یه‌كتر كرد.