Hemın Othman Mohammed
11 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2016
سه‌رۆكی كاروباری ئایینی توركیا مه‌همه‌ت گیورمهز، نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر له سێداره‌دانی رابه‌ری کۆمەڵی ئیسلامیی به‌نگلادیش، مۆتیوررهحمان نیزامی، كه له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی جه‌نگه‌وه دادگایی كرابوو، هاوكات نیگه‌رانیشی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له هیچ شوێنێكی جیهانه‌وه كه‌س نه‌هاتۆته ده‌نگ.
دوای پێشوازیكردن له موفتی تانزانیا شێخ ئه‌بووبه‌كر زوبه‌یر بوانا و زانایانی ئیسلامی تانزانیا كه سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئایینی توركیایان كردبوو، گیورمهز وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به له سێداره‌دانی نیزامی، گیورمهز باسی له‌وه كرد كه هه‌ندێ له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌نگلادیش سه‌ردانیان كردووه و داوایان كردووه توركیا نێوبژیوانی بكات بۆ پێشگیریی له جێبه‌جێكردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانه‌كه و گوتی: "زانیارییم هه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی زۆر به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌ر به‌و له سێداره‌دانه نه‌گیرا. توركیاش ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی هات ئه‌نجامی دا".