Muhammet Ali Kemal
12 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2015
ئه‌نقه‌ره
سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا داودئۆغڵو له ناوه‌ندی گشتی ئاک پارتی به‌شداری له به‌رنامه‌یه‌کی راسته‌وخۆ که‌ناڵی ئێن تی ڤی کرد و وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی بابه‌ته‌کانی رۆژه‌ڤی دایه‌وه.
سه‌باره‌ت به هێرشه تێرۆریستییه‌که‌ی ئه‌نقه‌ره سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا رایگه‌یاند: "به‌شێوه‌یه‌ک که ناتوانم ورده‌کارییه‌کان باس بکه‌م، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی دیاری بکه‌ین که ئه‌و دوو خۆکوژه چۆن گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و مه‌یدانه، ئه‌گه‌ری هه‌یه بۆمبه‌کانیان به‌چ شێوازێک گواستبێته‌وه".
له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا هیچ ناوێکتان ده‌ستکه‌وتووه، داودئۆغڵو گوتی: "له ناوێک زۆر نزیک بووینه‌ته‌وه". دوای ئه‌وه‌ش که لێیان پرسی ئایا ئه‌و ناوه‌ی که لێی نزیک بوونه‌ته‌وه ئاماژه‌ی بۆ رێکخراوێک ده‌کات؟، سه‌رۆکوه‌زیران گوتی: "به‌ڵێ، ده‌یکات".
پرسیاری ئه‌وه له داودئۆغڵو کرا که ئایا ته‌ماشای تۆماره‌کانی کامێراکانی کردووه سه‌باره‌ت به هێرشه‌که، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی: "شتگه‌لێکی زۆر له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه تۆمار کراون. هه‌موو ئه‌وانه به ورده‌کارییه‌وه ده‌زانین، رووداوه‌کە چۆن بووه و رێڕه‌وه‌که‌ی به چ جۆرێک بووه، به‌ڵام هه‌ر زانیارییه‌ک ئێستا بیدرکێنین کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ره‌وتی لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌بێت".
ئه‌وه به داودئۆغڵو گوترا که ره‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گیرێت که بۆچی پلانه‌کانی پشته‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌کانی دیاربه‌کر و سروچ و ئه‌و که‌سانه‌ی له‌پشتییه‌وه بوون، ئاشکرا ناکرێت و ئه‌ویش له وه‌لامدا گوتی: "کاتێک ته‌ماشای پلانه‌کانی پشته‌وه‌ی رووداوه‌کان ده‌کرێت یان داعشه یان په‌که‌که‌یه، شوێنه‌که‌ی دیاره له رووداوه‌کانی دیاربه‌کر و سروچدا، دوای سێ رۆژ له رووداوه‌که‌ی سروچ هه‌موو پێگه‌کانی داعشمان له‌سه‌ر سنوور بۆردومان کرد. وه‌ک ئه‌وه‌ی رووداوه‌که‌ی جهیلانپناریش، چالاکی له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجامدراوه. واته ئه‌و که‌سانه‌ی په‌یوه‌ندییان پێوه‌ی هه‌بووه، هه‌وڵده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و تۆڕه‌ی کاره‌که‌یان ئه‌نجامداوه ئاشکرا بکرێن و ئه‌و که‌سانه‌ی له‌پشتییه‌وه بوون یان له‌رێگه‌ی یاساییه‌وه ببرێنه به‌رده‌م دادگا یانیش له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کان سزا بدرێن. واته هه‌ندێک جار به‌م شێوه‌یه ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بێتوو تێرۆریسته‌که له‌رێگه‌ی چاودێری ته‌کنیکییه‌وه ده‌ستگیربکرێت، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵاتن له‌و چاودێرییه، بۆ ماوه‌ی 3-4 مانگ هیچ ئامێرێک به‌کارناهێنێت".
سه‌رۆکوه‌زیران داودئۆغڵو جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه تا ئێستا رووداوێک بوونی نییه که بکه‌ره‌که‌ی نه‌زانرابێت و گوتی: "ئه‌مه سه‌رکه‌وتنێکه. ئێستاش له‌ماوه‌ی 48 کاژێردا زانیاری زۆر گرنگمان ده‌ستخستووه. واته له قۆناغه‌کانی رابردوودا زۆر رووداوه وه‌ک بکه‌ر نادیار مابوونه‌وه. وه‌ک ئه‌وه‌ی کێ کرد و چی کرد. له‌ئێستادا توانایه‌ک هه‌یه که له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا و به‌شێوه‌یه‌کی درووستتر ده‌گاته ئه‌نجام".