Abdullah Shukur
25 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2016
بەدلیس
وەزیری ناوخۆی تورکیا سولەیمان سۆیلو گوتی: "ئێستا ئێمە تەنھا لە بەشی یەکەمی خەباتی دژی پەکەکەین. لەگەڵ سەرەتای مانگەکانی ئادار و نیسان، ئیتر شنگاڵ و قەندیل لەو شوێنەن. بەم پێیەش لە وەرزی بەھاری داھاتوودا نیشانیان دەدەین کە ھیچ هێزێک ناتوانێت یاری لە دژی ئەم وڵاتە بکات".
سۆیلو لەگەڵ نوێنەرانی دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و خەڵکی کاری شاری بەدلیس لە ماڵی پۆلیس کۆبووەوە.
سۆیلو لەوێ چەند لێدوانێکی گرنگی پێشکەش کرد و رایگەیاند کە تورکیا پێداگرە لە بەرەنگاربوونەوەی دژی پەکەکە و ئەمەش لە ھەموو شوێنێک ئاشکرایە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا زیاتر گوتیشی: "ئێستا ئێمە تەنھا لە بەشی یەکەمی خەباتی دژی پەکەکەین. لەگەڵ سەرەتای مانگەکانی ئادار و نیسان، ئیتر شنگاڵ و قەندیل لەو شوێنەن. بەم پێیەش لە وەرزی بەھاری داھاتوودا نیشانیان دەدەین کە ھیچ هێزێک ناتوانێت یاری لە دژی ئەم وڵاتە بکات".