Halife Yalçınkaya
19 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2021
سێواس - AA
به‌هۆی به‌فربارین رێگای ٣٩ گوند له پارێزگای سێواس خۆرهه‌ڵاتی توركیا، داخراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پارێزگاكه، دوێنێ له پاش بارینی به‌فرێكی زۆر له ناوچه‌كه، رێگای هاتوچۆی ٣٩ گوند له قه‌زاكانی دۆغانشار، ئیرمانلی، كۆیوڵهیسار، سوشه‌هری و ئوڵاش داخراون.
تیمه‌كانی تایبه‌ت به پاككردنه‌وه‌ی رێگاوبانەکان، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان بۆ رامالینی به‌فری سه‌ر رێگاكان و دووباره‌كردنه‌وه‌ی رێگاكان به‌ڕووی هاتوچۆدا.
هاوكات به‌فربارین دیمه‌نێكی جوانی به ناوچه‌كه به‌خشیوه.