Enes Kaplan
02 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجامدا.
بە پێی ئەو راگەياندراوەى كە لە سەرۆكايەتى فەرمانگەی پەيوەندييەكان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە بڵاوكراوەتەوە. له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا،هەردوو سەرۆك، تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، له سه‌روویانه‌وه دوایین دۆخی لیبیا و سووریایان كرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، نيگەرانى و خەمى خۆى بۆ هێرشەكانى سەر هێزە ئەمنييەكانى ئەمريكا لە عێراق دووپاتكردەوە، هەروەها خۆشحاڵى خۆى بۆ كۆتاييهاتنى خۆپيشاندانەكانى بەردەم باڵيۆزخانەى ئەمريكا لە بەغدا راگەياند.
هەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوو سەرۆک، جەختيان لەسەر چارەسەرى كێشەكانى ناوچەكە بە رێگەى ديپلۆماسی كردەوە، و هاوڕا بوون لەسەر پەرەپێدان و بەهێزكردنى پەيوەندييە دووقۆڵييەكانيان.