Fahrettin İbrahim
14 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "چاره‌نووسی توركیا و عێراق وه‌ك یه‌كه. ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیریی عێراق، ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیریی توركیایه".
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە بۆ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی رێکخرابوو، هەردوو سەرکردە جەختیان لەسەر دۆستایەتی و هاوکاری و هەماهەنگی یەکترکردەوە.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "چاره‌نووسی توركیا و عێراق وه‌ك یه‌كه. ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیریی عێراق، ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیریی توركیایه".
سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها گوتی: "دەروازەی سنووری دووەم بۆ عێراق و وڵاتەکەمان سوودی دەبێت. پێموایە لەوبارەیەوە هەنگاوی پێویست دەنێین".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "کێشە لە عێراق، کێشەی ئێمەشە. بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی عێراق، ئەوەی بکەوێتە سەر شانی ئێمە، ئامادەین".
وەک هاوکارییەک بۆ سەرلە نوێ بونیادنانەوەی عێراق، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "ئاماده‌ی كاركردنین له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێی (عێراق)دا كه پێكده‌هێنرێت له پێناو قووڵتركردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆلییهكانمان، فراوانكردنی هاریكارییهكانمان له‌بواره هه‌ستیاره‌كاندا به‌تایبه‌تی ئاسایش و ئابووریی".
لە بەرامبەردا سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عه‌بادی رایگەیاند "له‌باره‌ی ئاسایشی سنووره‌كانه‌وه هاوڕاین. نامانه‌وێت هیچ رێكخراوێك له‌سه‌ر خاكی عێراق جێی خۆی خۆش بكات و له دژی ئه‌مه‌ین".
عەبادی هەروەها پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ تورکیا دووپاتکردەوە و گوتی: "لەبارەی پرسی دراو لە تورکیا لە پاڵ ئەو وڵاتەین، بۆ هەر رێکارێک کە تورکیا بیگرێتە بەر، ئامادەین پشتیوانی لێ بکەین".