İrem Demir,Gökçe Karaköse,Mikail Bıyıklı,Zeynep Rakipoğlu
17 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2025
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "هەتا گەیشتن بە ئامانجی سەربەخۆیی تورکیا لە بواری وزەدا، بە بێ ماندووبوون و گوێدان بە ڕەخنەکان و ڕێگرییەکان، ناوەستین".
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە کردنەوەی نەخۆشخانەی فێرکاری و بووژانەوەی جەستەیی ئیستانبوڵ کرد و لە میانی گوتارێکدا لەبارەی پرسی وزە و هەولەکان بۆ سەربەخۆیی تورکیا لە بواری وزەدا قسەی کرد.
لەسەرەتای قسەکانیدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕاگەیاند: "٧٥ ملیار مەتر سێجا غازی سرووشتیمان دۆزیوەتەوە کە دەتوانین پێویستی ٣ ساڵ و نیوی خۆمانی پێ دابین بکەین".
گوتیشی: "ئەرکی کەشتی هەڵکەندنی عەبدولحەمید خان لە کێلگەی گۆکتەپە-٣ کە لە ٢٧ی ئازارەوە دەستی پێکردبوو، کۆتایی پێ هات".
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕەخنەی لە هەڵوێستی هەندێک لایەن گرت و گوتیشی: "سەرەڕای دژایەتییەکانی ستوونی پێنجەم کە دەمامکی ژینگەپارێزییان لێداوە، پڕۆژەی بنکەی وزەی ناوەکی ئاککۆیو'مان گەیاندووەتە قۆناغێکی نوێ".
لە کۆتاییدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "هەتا گەیشتن بە ئامانجی سەربەخۆیی تورکیا لە بواری وزەدا، بە بێ ماندووبوون و گوێدان بە ڕەخنەکان و ڕێگرییەکان، ناوەستین و بەردەوام دەبین".