Rewa Mahmut Hasan
22 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەراڵ خولوسی ئاکار،سەردانی ناوەندی جموجۆڵەکانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتی کرد لە شاری کلیس و لەنزیکەوە چاودێری رەوشەکەی کرد و زانیاری لەسەر پێشهاتەکان وەرگرت.
بەپێی راگەیەنراوێکی سوپای توریا، جەنەرال خولوسی ئاکار لەگەڵ فەرماندەی هێزە وشکانیەکان، جەنەرال ساڵح زەکی چۆلاک سەردانی کلیس و عەنتابیان کرد.
خولوسی ئاکار سەردانی ئەو سەربازە تورکانەشی کرد کە لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا لە باکووری سووریا برینداربوون و لەنەخۆشخانەی کلیس چارەسەریی پزیشکییان بۆ دەکرێت.دواتر ناوەندی بەرێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەکەی لە شارەکە بەسەر کردەوە و لەسەر دوایین پێشهاتەکانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات زانیاری وەرگرت.