Muhammed Nuri Erdoğan
19 ئاب 2025•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2025
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاویکردەوە سەرۆکی شارەوانی بەیئۆغڵو، ئینان گونەی بەهۆی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لەبارەیەوە بەڕێوەدەچێت دەستبەسەرکراوە، وەک ڕێوشوێنێکی کاتی لەپۆستەکەی دورخراوەتەوە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا كە لەلایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، گونەی کە بەهۆی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لەلایەن سێهەمین دادگای تاوانەکانی ئیستانبوڵەوە بەڕێوەدەچێت و، بەتۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێک کە بە مەبەستی ئەنجامدانی تاوان دامەزراوە و ئەنجامدانی کاری ساختەکاری کە زیان بە دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی گشتییەکان دەدات" بە بڕیاری ژمارە ٢٠٢٥/١٠٧٣ لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٥ دەستبەسەر کراوە، بەپێی ماددەی ١٢٧ی دەستوور و ماددەی ٤٧ی یاسای شارەوانی ژمارە ٥٣٩٣، وەزارەتی ناوخۆ وەک ڕێوشوێنێکی کاتیی لە پۆستەکەی دووری خستووەتەوە.