ئەنقەرە
لەلایەن جەهەپەوە روونكردنەوەیەك سەبارەت بە كۆبوونەوەكانی پێكهێنانی حكوومەتی هاوپەیمانی، بڵاو كرایەوە.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە لەو كۆبوونەوەیەدا كە وەزیری كلتوور و گەشتوگوزار عومەر چەلیك بەناوی ئاك پارتی و هالوك كۆچ بەناوی جەهەپەوە بەشدارییان تێداكرد، بەمەبەستی دەستكردنەوە بە كۆبوونەوەكان تاوتوێی ''بابەتەكانی كات و شوێنی كۆبوونەوەكان'' كراوە و باس لەوەكراوە ئەو بابەتانە لەلایەن ئەو لایەنەوە دیاری دەكرێن كە راسپێردراون بۆ پێكهێنانی حكوومەت.
لە روونكردنەوەكەدا هەروەها جەخت لەوە كراوەتەوە كە شاندی جەهەپە و رۆژەڤی كۆبوونەوەكان ئامادەن و تێیدا هاتووە: ''ئەو شاندەی لە كاتی سەردانی بەڕێز ئەحمەد داودئۆغڵودا ئەركی ئەنجامدانی كۆبوونەوەكانیان پێ سپێردرابوو لەلایەن جەهەپەوە، هەمان شاند بەشداری لە كۆبوونەوەكاندا دەكەن. ئەگەر بێت و كۆبوونەوەكان بەرەوپێشبچن و بچنە نێو بابەتەکانی تەنكیكی ئاستی خوارەوە، پێدەچێت لە نێو پێكهاتەی ئەو شاندەدا گۆڕانكاری ئەنجام بدرێت. لە رووی بەپەلەیی بابەتەكە لەبارەی ماوە و گرنگییەوە و دوای روونكردنەوەكەی دوێنێ ئێوارەی گوتەبێژی حكوومەت بەڕێز بولەند ئارنچ بەپێویست زانرا كە ئەم زانیارییانە بۆ رای گشتی بڵاوبكرێتەوە''.
سەرۆكی گشتی ئاك پارتی و سەرۆكوەزیران ئەحمەد داودئۆغڵو كە راسپێردراوە بۆ پێكهێنانی حكوومەت لە سەردانەكەیدا بۆ لای جەهەپە، هەریەك لە جێگرانی سەرۆكی گشتی هالوك كۆچ، سەلین سایەك بۆكە، فایەق ئۆزتراك و پەرلەمانتاری جەهەپە لەسەر پشكی ئیستانبوڵ ئاكیف هامزاچەبی لە شاندەكەی جەهەپەدا بەشدارییان لە كۆبوونەوەكاندا كردبوو.