Ekrem Payan
01 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2018
شرنه‌خ - AA
له شرنه‌خ پێنج تیرۆریستی په‌كه‌كه له چالاكی خران كه له ئاماده‌كاری ئه‌نجامدانی هێرشدابوون.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌تی پشكنین كه له لایه‌ن فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه ئه‌نجامدرا له گوندەواری ناوچه‌ی بنكه‌ی گونهیجام، چه‌ند چه‌کدارێكی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه بهدیكرابوون كه سه‌رقاڵی ئاماده‌كاری بوون بۆ ئه‌نجامدانی هێرش.
له ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ی چه‌كداره‌كانی لێ‌بوو، هه‌ر پێنجیان له‌چالاكی خران. پاشان یه‌كه‌كانی كۆماندۆ ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران.
ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌كه درێژه‌ی هه‌یه.