Fırat Özdemir
08 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2020
عه‌نتاب – AA
له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌دا و له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كان له شاری عه‌نتاب، تیمه‌كانی پۆلیس له هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگێڕانی هاوسه‌رگیری ئه‌ركدار كراون.
تیمه‌كان له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ژماره‌یه‌كی زۆر رێنمایی ته‌ندروستیی به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ تاڕاده‌یه‌ك ئاساییكردنه‌وه‌ی ژیان له شاره‌كه، بڕیار دراوه هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگێڕانی هاوسه‌رگیری بكرێنه‌وه. رۆژانی پشوو نزیكه‌ی ٥٠٠ پۆلیس و رۆژانی كاریش ٢٥٠ پۆلیس بۆ هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگێڕانی هاوسه‌رگیری ئه‌ركدار كراون كه كاره‌كانیان رێنماییکردنی هاووڵاتییانە، له‌باره‌ی دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵایه‌تیی، به‌كارهێنانی ده‌مامك و پاكوخاوێنی.
له‌و میانه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاسایشی شاری عه‌نتاب، جه‌نگیز زه‌یبه‌ك و شاندی یاوه‌ری ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیرییان له ناوچه‌ی شههیدكامیل به‌سه‌ر كردووه و زانیاری له تیمه‌كانی پۆلیس وه‌رگرت.
ئه‌مه‌یش بووه هۆی دڵخۆشی بووك و زاواكه كه له‌و هۆڵه ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا.