Kerem Kocalar
20 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2018
عه‌نتاب - AA
سه‌ر نووسه‌رانی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌خشی هه‌واڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و زمانه جیهانییه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو، له عه‌نتاب كۆبوونه‌وه.
ئەو سهرنووسهرانەی كه له سه‌رتاسه‌ی جیهان نوێنه‌رایه‌تی ئاژانسی ئانادۆلو ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له "كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی سه‌رنووسه‌ران" سه‌ردانی توركیایان كرد و، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌ردانی عه‌نتابیان كرد.
سه‌رنووسه‌ران، له ناوه‌ندی هونه‌ره‌كانی چێشتخانه‌ی عه‌نتاب، له‌گه‌ڵ پارێزگاری شاره‌كه، عه‌لی یه‌رلیكایا و سه‌رۆكی شاره‌وانی، فاتمه شاهین كۆبوونه‌وه و، زانیاریان پێدرا له‌باره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ده‌ست شه‌ڕی ناوخۆی سووریا هه‌ڵاتوون و په‌نایان بۆ شاره‌كه بردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و كارانه‌ی بۆ ئه‌و ناوچانهكراوه كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا ئازادكراون.
یه‌رلیكایا باسی له‌وه كرد كه وه‌ك عه‌نتاب سنوورێكی زۆریان له‌گه‌ڵ سووریادا هه‌یه و، ماوه‌ی حه‌وت ساڵه پشتیوانیان پێشكه‌ش كردووه بۆ باشكردنی ژیان له سووریا.
هاوكات سه‌رۆكی شاره‌وانی شاره‌كه شاهین، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ماوه‌ی حه‌وت ساڵه وه‌ك عهنتابیهكان بێ كه‌مكردنه‌وه‌ی توانای ژیانی شاره‌كه‌یان به‌رۆحی ئه‌نساری ئه‌و میوانانه‌یان له ئامێزكردووه كه له سووریاوه هاتوون.
شاهین باسی له‌وه كرد كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له پاڵ چالاكییه‌كانی شاره‌وانی له شاره‌كه‌دا، هاوكات له چه‌ندین بواردا هه‌ر له په‌روه‌رده‌وه تا ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی كاریان بۆ په‌نابه‌ران كردووه و، له‌و رووه‌شه‌وه قۆناغی باشیان بڕیوه و، سه‌ركه‌وتنی به‌رچاویان به‌ده‌ستهێناوه.
شاهین ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه له‌باره‌ی خوێندنی منداڵانی سوورییه‌وه كاری باشیان كردووه، ده‌ستبه‌جێ دوای ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی گه‌شه‌پێدان كردووه له هه‌موو شوێنێكدا به‌تایبه‌تی له جه‌رابلوس و، له ماوه‌یه‌كی كورتدا كاریان كردووه بۆ گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها شاهین باسی له‌وه كرد كه له ماوه‌ی 15 رۆژدا له شوێنێكی وه‌ك جه‌رابلوسدا 70 گه‌ڵابه خۆڵ و خاشاكیان كۆكردووه‌ته‌وه، كاره‌با و ئاویان گه‌یاندووه‌ته ناوچه‌كه، شوێنیان بۆ منداڵان دروستكردووه و، كارێكیان بۆ شاره‌كه كردووه كه خه‌ڵكی بتوانن بچنه ده‌ره‌وه بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌مه‌یش له خاكی سووریادا توانای توركیایان نیشانداوه.