Kerem Kocalar,Mazın Asad
23 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2018
کلیس/عەفرین - AA
گوندی شنکال کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لە لایەن سوپای تورکیاوە بەڕێودەچێت و یەکەم یەکەی نیشتەجێیە کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکە لە لایەن سوپای سووریای ئازاد کۆنترۆڵ کرا، لە لایەن تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو رووماڵ کرا.
لەکاتی روماڵکردنی گوندەکە لە لایەن تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئافرەتێک بەناوی عایشە مەحمود کە بە پێنج منداڵییەوە تراکتۆری لێدەخوری، بە پەڕۆکێکی سپی بەرەو گوندەکە گەڕایەوە.
عایشە مەحمود کاتێک ھێزەکانی سوپای سووریای ئازادی بینی، دەستی بە گریان کرد و نیوچەوانی سەربازانی ماچ کرد و سوپاسیانی کرد.
ئافرەتەکە سوپاسی تورکیا و سوپای سووریای ئازادی کرد و بە ھاوکاری سەربازان کەلوپەلەکانی بۆ ماڵی خۆی لە گوندەکە گواستەوە کە ماوەی ساڵێکی لێیدابڕاوە.
عایشە مەحمود تەمەن ٥٥ ساڵ لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە لەگەڵ ھاتنی بۆ ناوچەکە، بەزۆر ویستی منداڵانی چەکدار بکات.
ئەو ئافرەتە ئاماژەی بەوەش دا کە بەو ھۆیەوە سێ منداڵ و ھاوسەرەکەی لە لایەن پەیەدەوە گیراون و گوتیشی: "چارەنووسی ھاوسەرەکەم و کۆڕەکانم نازانم. ئینشاڵڵا پێیان شاد دەبمەوە. بۆیە جگە لە نزاکردن ھیچ شتێکی دیکەم لەدەست نایەت. تاکو ئێستا لە ھەندێک گوندەکان ژیانمان بەسەر برد، بەڵام ژیان لە غەریبی زۆر سەختە. کاتێک ھەواڵی رزگارکردنی گوندەکەمان بیست، بڕیارماندا بگەڕێینەوە بۆ گوندەکەمان".
عایشە مەحمود خۆشحاڵی خۆی بە گەڕانەوەی بۆ گوندەکەی دەربڕی و زیاتر گوتیشی: "بۆ ئێمە عەرەب، کورد، تورک گشتیان یەکە و ھەموویان رۆڵەی منن. بەڵام ئەم تیرۆریستانە بەردەوام ھەڕەشەیان لە ئێمە دەکرد. بە ئێمەیان دەگوت: ئەگەر سوپای سووریای ئازاد لەگەڵ تورکیا بێت، سەرتان دەبڕن و دەتانکوژن. کاتێک بۆ ئێرە گەڕایەوە ترساین، بەڵام ئەوەی بینیمان ئێمەی زۆر دڵخۆش کرد. خوا لە تورکیا، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سوپای سووریای ئازاد رازی بێت".